ڕانیە.. کرێکارێک ملوانکەیەکی زێڕ دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
سەلیم میراودەلی، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی سروشتپارێز لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "ئەو کرێکارە ژینگەپارێزە ناوی (ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە و لە کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین بە گرێبەست کار دەکات و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا لە شارەدێی "سەرکەپکان"ی سەر بە قەزای ڕانیە، ملوانکەیەکی زێر دەدۆزێتەوە کە نزیکەی چوار مسقاڵ بووە".
گوتیشی: "دوای دۆزینەوەی ئەو پارچە زێڕە، کرێکارەکە دەست دەکات بە سۆراخکردنی خاوەنەکەی و دەیدۆزێتەوە بە ئەمانەتەوە دەیداتەوە و ھەڵوێستی ئەو کرێکارە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوادا ھاتووەو دەستخۆشییەکی زۆریان لێ کردووە، بەتایبەت کە بە مووچەیەکی کەمەوە کار دەکات".
باسنيوز
