3ی ئاب وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان په‌سند ده‌كرێت
به گوێره‌ی خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی بڕیارى دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی زه‌رد، ئاڵای كوردستانیان له ملیان كردبوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال، كه له كاتی سه‌ردانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه، رێگری لێكرا، ئاڵای كوردستان له ملی بكات.
K24
