له هێرشەکەی داعش بۆ سەر شارەدێی کوڵەجۆ 10 كەس شەهید و بریندار بوون
سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ، ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو 31/7/2019 چەكدارانی تیرۆریستی داعش، لەڕێگەی بۆردومانكردن و دانانی بۆمبی چێندراو و دەستڕێژی گوللەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئاسایش و شارەدێی كوڵەجۆ و بەو هۆیەوە 4 كەس شەهید بوون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون".
گوتیشی "دوان لە شەهیدەكان كارمەندی ئاسایش و دوانیشیان پێشمەرگەن".
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سێ لە بریندارەكان هاووڵاتی مەدەنین".
بەپێی زانیارییەكان شەهیدەكان بریتین لە "حەیدەر فوئاد فایەق، ئاسۆ جەلال محەمەد، بەرزان ئەحمەد محەمەد، پشتیوان محەمەد جەبار".
باسنيوز
