شاندی پارتی و نوێنهری سهرۆكی رووسیا جەختیان لە پێشخستنی پێوەندییەکان کردەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 30/10/2018، لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، میخایل بەگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پووتین بۆ کارووباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لهگهڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە.
پاش کۆبوونەوەی نێوانیان، ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان ٢٤ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا و رەوشی سیاسیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیان خستووەتە بەر باسەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دۆستێکی نزیکی گەلی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە. سیوەیلی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵیدا گوتی، "داوامان کرد ڕووسیای فیدراڵ زیاتر هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات و پێوەندییەکان بە تایبەت لە بواری پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێناندا برەوی پێ بدرێ."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتری لەوبارەوە دوا و گوتیشی، داوایان لەسەر ئاستی ڕووسیای فیدراڵ و هەرێمی کوردستاندا، پێوەندییەکان لەسەر ئاستی سیاسییش برەوی پێ بدرێ کە دواجار لە بەرژەوەندییی هەردوو لادا دەبێ.
هۆشیار سیوەیلی داوایشی لەو دۆستە نزیکەی کورد کردووە، سەنتەری بارزانی لە ڕووسیا بکرێتەوە و جێگری وەزیر هاوکار بێت لە زوو کردنەوەی ئەو سەنتەرە کە وەک ئەو دەڵێ، هۆکار دەبێ لە بەرەوپێشبردنی پێوەندییەکان و میخایل بەگدانۆڤ بەڵێنی هاوکاریی داوە.
kdp -
