چوار رۆژ جارێك رۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژرێت
رێكخراوی یونسكۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه له 2006ه‌وه تاوه‌كو ئێستە 1096 رۆژنامه‌نووس له ته‌واوی دنیادا به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه كوژراون. هه‌روه‌ها ته‌نیا له‌مساڵدا 86 رۆژنامه‌نووس كوژراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی یونسكۆ، له ساڵی 2017دا كوشتنی رۆژنامه‌نووس زۆر بووه، به‌ڵام 55%ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كوژراون له‌و ناوچانه بوونه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕیان تێدا نه‌بووه، واته ته‌نیا له‌به‌ر نووسین و راپۆرته‌كانیان كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه خراپترین ناوچه بۆ رۆژنامه‌نووسان ناوچه‌ی پاسیفیكه له ئاسیا كه 34%ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌كوژرێن له‌وێ تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها 28% ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌كوژرێن له ئه‌مریكای لاتینه و 22%ی له وڵاتانی عه‌ره‌بیه و 7%یش له وڵاتانی ئه‌فریقیایه.
رێكخراوەكە ئاشكرای كردووە كه له هه‌ر 4 رۆژ جارێكیش رۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژرێت.
باسنيوز
