ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس ئەرکان شەریف تێدەپەڕێت
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گر و ڕۆژنامه‌نووسی (كوردستان تیڤی) تێپه‌ڕ ده‌بێت كه كاتژمێر 3:00ـی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30ـی 10ـی 2017له‌لایه‌ن 8 چه‌كداری دهمامكدارەوە هێرش كرایه سه‌ر ماڵەکەی لە شارەدێی داقووی سەر بە کەرکووک و له‌به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كانی به دڕندانه‌ترین شێوه به چه‌قۆ شه‌هید كرا.
ئه‌ركان شه‌ریف له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گرێكی بوێر به‌شداری له ڕووماڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه کرد و خواست و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستانی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌گه‌یانده كوردستان و جیهان و بۆ چه‌ندین جاریش بۆ گه‌یاندنی راستی و دروستیی هه‌واڵه‌كان خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه كه هه‌مان په‌یامی كوردستان تیڤی بوو كه خۆی له ڕاستگۆیی و بوێری و پیشه‌ییدا ده‌بینێته‌وه.
باسنيوز
