30 زیارەتکاری ئێرانی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق کوژران و بریندار بوون
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە 19 بریندارەکەی ئەو ڕووداوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام گوازراونەتەوە.
ئەمساڵ ئێران، هەرچەند بەبێ ڤیزەی فەرمی ڕێگەی نەداوە هیچ زیارەتکارێک سەردانی نەجەف و کەربەلا و شوێنە ئایینییەکانی دیکە بکات، بەڵام زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار کەس لە چوار سنووری مێهران، شەلەمچە و جەزابە و قەسری شیرینەوە هاتوونەتە عێراق.
ساڵانە و لە کاتی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن شیعەکانی لە سەرتاسەری دونیا و بەتایبەت دوو وڵاتی عێراق و ئێران ڕێوڕەسم و بۆنەی ئایینیی تایبەت لە نەجەف و کەربەلا بەڕێوە دەبەن.
باسنيوز
