هاتوچۆی هەولێر لەسەر ئەم وێنەیە هاتە دەنگ

 هاتوچۆی هەولێر لەسەر ئەم وێنەیە هاتە دەنگ
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، لەسەر ئەم وێنەیە هاتە دەنگ و ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/10/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیووە: "به‌هه‌ڵه‌دا مه‌چن ئه‌و پیكابه‌ به‌ته‌نیشت باڵه‌خانه‌یه‌كدا نه‌ڕۆیشتووه‌ و له‌وكاته‌دا وێنه‌ی گیرابیت و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وتبێت، بەڵکو باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی بارکردووە".

بەرپرسەکەی هاتوچۆی هەولێر، ڕوونیشی کردووەتەوە، ئایا چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه‌ كه‌ته‌نانه‌ت هێزی (با) وانه‌كات ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ وه‌ربگه‌ڕێت؟.

ئەوەی لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب بار هەڵگرە و بەپێچەوانەی رێنماییەکانی هاتوچۆ ژمارەیەکی زۆر داری بار کردووە کە زیاترە لە قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە و مەترسی وەرگەڕانی لێدەکرێت.










باسنيوز
Top