لافاو بەشێک لە پایەکانی پردی بەرسرینە دەڕووخێنێت
بەپێی زانیارییەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەوتەوە، شەوی ڕابردوو 26/10/2018، بارانێکی بەخوڕ لە ناوچەکانی سنووری سۆران باریوەن بەو ھۆیەشەوە ئاستی ئاو لە ڕووباری باڵەکایەتی زۆر زیاتر بووە لە ئاستی پێشتری، بەمەش بەشێک لە پایەکانی پردی بەرسرینەی سەر ڕووبارەکە ڕووخاوە.
ھاووڵاتییانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن، ئاستی ئاوی ڕووباری باڵەکایەتی بەشێوەیەک بەرز بووەتەوە، گەیشتووەتە سەر پردەکە، پێشتریش بەو شێوەیە ئاستی ئاو لەو ڕووبارە بەرز نەبووەتەوە.
مێژووی دروستکردنی پردی بەرسرینە، کە دەکەوێتە سەر ڕووباری باڵەکایەتی، بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی ئیمارەتی سۆران و سەردەمی میر محەمەد، پاشای ڕواندز (1813 ز - 1836 ز) دەگەڕێتەوە.
باسنيوز
