پۆلیسی هەڵەبجە: هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو کەسیان بە دەستڕێژی گوللە کوشت
بارزان عوسمان ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "کاتژێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2018/10/27 ، لەناو خاکی ئێران لە و بە دووریی دوو کیلۆمەتر لە دووریی سنووری شارەدێی تەویڵە لە نزیک سەیرانگەی ئاوێسەر ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو هاووڵاتیی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە فیشەک کوژران".
گوتیشی: "تەرمەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بروانەتەوە بۆ شاری پاوە و ڕووداوەکە لە سنووری ئێران ڕوووی داوە و هەتا ئێستا لەبارەی ناو ناسنامەی ئەو دوو کەسە کوژراوەوە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە."
باسنیوز
