به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
رووداوه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر رانیه، له نزیك گوندی جه‌لی روویداوه، دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و فۆڕد ئیدج، تووشی پێكدادان بوون و به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوونه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، دوو له‌و سه‌رنشینانه‌ی برینداربوونه ئافره‌ت.
k24-
