بەرگریی شارستانی: ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە زیانی گیانیی نەبووە و کۆنتڕۆڵ کرا

	 بەرگریی شارستانی: ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە زیانی گیانیی نەبووە و کۆنتڕۆڵ کرا
قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر و ئەفسەرێكی بەرگری شارستانی، دەڵێن، ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و ئێستایش کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە کۆتا گەیشتووە.

قائیمقامی قەزاری ناوەندی ھەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، لە ئێستایشدا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بە کۆتا ھات."

عەبدولحەمید گوتیشی، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست دەکرێت، بۆیە دواتر دەردەکەوێت کە چۆن ئاگرەکە کەوتووەتەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانیی نەبووە و، زیانە ماددییەکانیش پێویستیان بە خەمڵاندن ھەیە و جارێ دیار نییە".

ئەفسەری ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانی ھەولێر، شێخ کافی، بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاگرەکەی لەنگەی ھەلێر بەتەواوی کۆنتڕۆلکراوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

ئەو ئەفسەرەی بەرگری شارستانی گوتیشی: "زیاتر لە ١٣٠ دووکان سووتاون و زیانی ملیۆنان دۆلاریان بە خاوەنی دووکانەکان گەیاندووە، بەھۆی زۆری ئاگر و دووکەڵەکە نەتوانراوە ئاگرەکە زووتر لەو کاتەی ئێستا کۆنتڕۆڵ بکرێت و لە دوای ئەم کۆنتڕۆڵکردنە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکەی پێک دەھێنین و ڕایده‌گه‌یه‌نین."

kdp -
Top