نێچیرڤان بارزانی: دڵنیا بن، ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی له‌نگه‌ ده‌كرێته‌وه‌‌

	 نێچیرڤان بارزانی: دڵنیا بن، ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی له‌نگه‌ ده‌كرێته‌وه‌‌
له‌ پۆستێكیدا كه‌ له‌ په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو بووه‌ته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی وێڕای نیشاندانی هاوسۆزى بۆ زیانلێكه‌وتووان، ڕایده‌گه‌یێنێ، كه‌ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات‌. دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه‌‌.

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
سووتانى بازاڕى له‌نگه‌ له‌ هه‌ولێر زۆر نیگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زیانلێكه‌وتوانم. لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات‌. دڵنیا بن ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه‌‌.
kdp-
Top