یه‌كه‌م دانیشتنى حكوومه‌تى نوێی عێراق
به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى نوێی عێراق، یه‌كه‌م دانیشتنى ئاسایی خۆى له باره‌گا نوێیه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا، ئه‌نجام دا.
دره‌نگانێكی شه‌وى ڕابردو، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران متمانه‌ى به‌م وه‌زیرانه له كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، دا:
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وت و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌نگین ڕێكانى، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
محه‌ممه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ساڵح حوسێن، وه‌زیری كشتوكاڵ.
ئه‌حمه‌د ڕیاز، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان.
فوئاد خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌با.
عه‌بدوڵڵا لعێبی، وه‌زیری گواستنه‌وه.
باسم ڕوبه‌یعی، به‌وه‌زیری كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی
سامر غه‌زبان، به وه‌زیرى نه‌وت.
عه‌لا عه‌لوانى، بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
لوئه‌ى خه‌تیب بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با
سه‌با كلدانى، بۆ وه‌زاره‌تى داد.
هه‌روه‌ها، هەریەک لە کاندیدەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیری و ناوخۆ ڕەتکرانەوە.
باسنيوز
