رێگایه‌كی تازه بۆ ده‌ربازبوون له جگه‌ره‌كێشان دۆزرایەوە
كۆمه‌ڵه شاره‌زایه‌كی بواری پزیشكی رێگه‌چاره‌یه‌كی تازه‌یان دۆزیوەته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵووده‌ی جگه‌ره‌كێشانن و ناتوانن وازی لێ بهێنن، ئه‌ویش بەبه‌كارهێنانی ده‌رمانێكی تازه‌یە كه ئه‌نزیمێكی تایبه‌تی تێدایه.
ماڵپه‌ری (رووسیا ئەلیەوم) هه‌واڵێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كردووەته‌وه و نووسیویه‌تی كۆمه‌ڵه شاره‌زایه‌كی بواری پزیشكی توانیویانە ده‌رمانێكی تازه به‌رهه‌م بهێنن كه وا ده‌كات كه‌متر نیكۆتین بۆ مێشكی مرۆڤ بچێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جگه‌ره‌كێش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌ونه‌وه.
ماڵپه‌ره‌كه نووسیویه‌تی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه دروست كراوه، ئه‌نزیمی تایبه‌تی تێدایه به‌ناوی Pseudomonas putida كه كاریگه‌رییه‌كانی چوونی نیكۆتین بۆ سه‌ر مێشكی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه.
له یه‌كه‌مین ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره‌كێشه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له جگه‌ره‌كێشان دوور ده‌كه‌ونەوە.
bas news-
