مهكتهبى سهرۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان له بارهى بهشداريكردن له حكومهت و پۆستهكانى بهغدا روونكردنهوه دهدات
دهقى روونكردنهوهكه
ماوەی دوو ڕۆژە تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان و هەروەها پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی تازەی عێراق و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكاتەوە.
لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە ئەو هەواڵ و زانیاریانە ڕاست نیین. هەتا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی ناوی هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا نەداوە و دوای یەكلاییكردنەوەی ناوەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا ڕادەگەیێنێت.
مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
k24-
