پێنج خێزانی كورد 40 رۆژە لە فڕۆكەخانەیەكی سویسرا گیریانخواردووە
حکوومەتی سویسرا داواکاری پەنابەرێتیی ئەوانی رەتکردووەتەوە و بەنیازە ئەوان بۆ ئەفریقای باشوور دیپۆرت بکاتەوە. ئەوان لەوە دەترسن کە پاش دیپۆرتکردنەوەیان حکوومەتی ئەفریقای باشووریش ئەوان رادەستی تورکیا بکاتەوە.
"نزیكە 50 رۆژە ئێمە لە فڕۆكەخانەی زوریخین، لە باشووری ئەفریقاوە ھاتووینەتە ئەوێ، 24 كەس كوردین و ئێمە سێ خێزانی كورد پێكەوە ھاتووین، خەڵكی باكووری كوردستانین، بەڵام چەند ساڵێك بوو لە باشووری كوردستان دەژیاین و لە ھەرێمی كوردستانەوە كۆچمان كردووە".
پەلین کۆرکماز، یەكێكە لە كۆچبەرەكان و دەڵێت: "ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە دایکبووین و کۆچمان کرد، چونکە هیچ جۆرە ناسنامەیەکمان نەبوو. حكوومەتی عێراقی هیچ ناسنامەیەکی پێنەداین. بەدوای رێگەیەك دەگەڕاین تا بۆ سویسرا کۆچ بکەین سەرەتا چووین بۆ ئەفریقای باشوور و دوای چەند رۆژ هاتین بۆ سویسرا بۆ فڕۆکەخانەی زوریخ. زیاتر لە 40 رۆژە لەناو فڕۆکەخانەدا گیرمان خواردووە".
دەشڵێت: "سویسرا داواکاریی ئێمەی بۆ پەنابەرێتی پەسەند نەکردووە. دەیانەوێت هەرچی زووە بمانگەڕێننەوە بۆ ئەفریقای باشوور. دەڵێن ئەوێ وڵاتێکی ئارامە. بەڵام رێژەی تاوان لەم وڵاتە زۆر بەرزە و بۆ کەسانی بیانی شوێنێکی ئارام نییە. دەترسم بمانگەڕێینەوە ئەفریقای باشوور و لەوێش دایکم رادەستی تورکیا بکەنەوە. لە ئەفریقای باشوور نەپارێزراوین. دەمەوێت ناسنامەیەکمان هەبێت و پارێزراو بین".
k24-
