ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان: هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر كه‌ركووك و مووسڵ زياديان كردووه
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چەند تویتێکدا، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، لە مانگی رابردووەوە هێرشەکانی داعش لە کەرکووک و مووسڵ و هەندێک ناوچەی عێراق زیادی کردووە.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، مانگی رابردوو چەکدارانی داعش و گروپە نەناسراوەکان 22 هێرشیان کردووەته سەر هێزە ئەمنیيەکان لە خانەقین، حەویجە، گەیارە، دووبز و رەشاد.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، زیاتر لە 25 بۆمب بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەقیونەتەوە و 9 رووداوی رفاندنیش تۆمارکراون و جموجۆڵی داعش‌یش لەو ناوچانە زیادیان کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی راپۆرتە ھەواڵێكی دەنگی ئەمریكا، حكومه‌تى عێراق ھێزی زیاتری ره‌وانه‌ى ناوچەكانی رۆژئاواى كه‌ركوك كردووە.
k24-
