پۆلیسی راپەڕین ماتۆڕسکیل دەفرۆشێت
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە 22\10\2018، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی سنوورەکەیان دەکەنەوە، کەوا بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەڕێگەی لیژنەیەکەوە هەڵدەستێ بەفرۆشتنی دوو ماتۆڕسکیلی لەکارکەوتووی سەربە بەشی ئامێرسازی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو فرۆشتنە بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا (موزایەدە)یە، بۆیە هەر هاووڵاتییەک ئارەزووی کڕینی هەیە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 2018/10/23، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات، بەمەبەستی کڕینیان.
باسنيوز
