بەریتانیا... ئەمساڵ 450 كه‌س له برسان و له بێ نەواییدا مردوون
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی (Bureau Investigative Journalism) له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ جێگه‌ن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌خه‌ون و ده‌خۆن زۆر خراپه، له ماوه‌ی 12 مانگی رابردووش‌دا 450 كه‌سیان مردوون.
ئه‌و ده‌زگایه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌و ژماره‌یه‌یان له ده‌زگای ئاماری به‌ریتانیا وه‌رنه‌گرتووه، یاخود لایه‌نێكی فه‌رمی حكوومه‌ت ئه‌و ژماره‌ی پێنه‌داون، به‌ڵكو خۆیان به‌دواداچوونیان كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌دروستی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسهرپهشت و بێشوێنن ئاشكرا بكات كه له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو مردوون، زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره كه ئه‌وان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی مردوون به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه بووه، چونكه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا سه‌رمایان ده‌بێت و نه‌خۆش ده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها به‌شێكیشی له برسان مردوون.
bas news -
