لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی ئۆتۆمبێل دزین دەستگیر کران
ئەمڕۆ شەممە 20\10\2018، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەك تۆمەتباری دەستگیر كردووە كە دەستیان هەبووە لە دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا.
راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لە زاری نەقیب سەركەوت ئەحمەد لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، گواستوویەتییەوە، کە سێ تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە پێشووتر دوان لە دەستگیركراوەكان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان، بۆیە دووبارە دووان لەو دەستگیركراوانە بە هەمان تۆمەت دەستگیر دەكرێنەوە.
bas news-
