سەفین دزەیی: بەغدا پێشنیازی هەولێری قەبوڵ بکردایە ٥ ملیار دۆلار داهاتی دەبوو
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند، لەگەڵ کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، بابەتی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێی بۆڕییەکانی کوردستان و زۆر بابەتی دیکەش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، پێشتر لە میانی کۆنگرەی ئابووریی داڤۆس لە سویسڕا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی لە ڕێگەی بۆڕیی کوردستان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کردووە، بەڵام هەرچەندە پێشوازی لێ کراوە، بە کرداری جێبەجێ نەکراوە و ئەگەر پێشنیازەکە قەبوڵ بکرایە، ئەوا عێراق لەم ماوەیەدا ٥ ملیار دۆلار داهاتی دەبوو.
باسنيوز
