کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بەربەرست لەسەر رێگای کۆیە دادەنێت

 کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بەربەرست لەسەر رێگای کۆیە دادەنێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە کۆمپانیایەکی ئیتاڵی رێگای کۆیە نوژەن دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15\10\2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی بکاتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆ، بودجەیەکی زەبەلاحی بۆ رێگای کۆیە، تەرخان کردووە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە کاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتاڵی، شارەزا لە بواری سەلامەتی رێگاوبان، بەدرێژایی رێگاکە، بە تایبەتی لەم شوێنانه‌ی كه ‌زۆر ئه‌گه‌ری كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدان و هەڵدێرانی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌یه،‌ له‌م شوێنانه‌ گادرێلی ده‌بڵی ئیتالی داده‌نرێت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئه‌م گادرێلانه‌ توانایان هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نیا ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌كان، به‌ڵكو بارهه‌ڵگره‌ گه‌وره‌كانیش بگەڕێننه‌وه‌ كاتێك كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.











باسنيوز
Top