حەدداد و چاوشئۆغلو لە بەغدا کۆبوونەوە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن خۆیەوە حەدداد پاش بەخێرهاتن کردنی چاوشئۆغلو ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆر کاریگەری هەیە بەسەر بارودۆخی ناوچەکە و هیوای ئەوەی خواست کە هەردەم پەیوەندیان بەهێزبێت لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی عێراق و ببنە رێخۆشکەر بۆ زیاتر خزمەتی میللەت و بەرەوپێشبردنی بنیاتنانەوە و چاکسازی لە عێراق.
لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوی تورکیا سەبارەت بە کێشەی ئاوی دیجلە حەداد گوتى: "ئاو نیعمەتێکی گەورەی خوایە بۆ ئێمە وە بەشی هەموومان دەکات پێویستە هەردوو وڵات سودی لێوەرگرین. بۆ ئەو مەبەستەش گرینگە کە ئالیەتی تەواومان هەبێت بۆ شێوازی ئیدارەدانی ئاو".
لە بەرامبەردا چاوش ئۆغلو وێرای سوپاس کردنی حەدداد، بەڵێنی ئەوەیدا کە هەردەم وڵاتەکەیان لە پەیوەندیەکی بەهێزدابێت لەگەل عێراق
bas news -
