ھێمن ھەورامی: پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییەوە لە ھاوکێشەکان دەڕوانێت

ھێمن ھەورامی: پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییەوە لە ھاوکێشەکان دەڕوانێت
هێمن هەورامی لە دیداریدا لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغدا ڕایگەیاند، پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییەوە لە هاوکێشەکان دەڕوانێت.

ھێمن ھەورامی لە دانیشتنی لەگەڵ باڵیۆزی گشتیی ھۆڵەندا لە بەغدا، مارتین ڤۆلتیرس و کونسووڵی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەولێر، ولیام کۆسین، گوتی، بەو پێوەرەی کە پارتی لە دێرزەمانەوە ھەڵگری بارە قورسەکانی گەلیکوردستان بووە، ئێستاش لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییەوە لە ھاوکێشەکان دەڕوانێت و بڕیارەکانیشی لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و گەلانی عێراق دەشکێنەوە.

لە بارەگای بارزانی، ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، پێشوازیی لە ھەریەکە لە باڵیۆز مارتین ڤۆلتیرس و کونسووڵ ولیامکۆسینی ھۆڵەندا لە بەغدا و هەولێر کرد.

ھەورامی وێڕای بەخێرھێنانی شاندی میوان، تیشکی خستە سەر ئەو ئاماژانەی کە ئاییندەی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئاراستە دەکەن و گوتی: پارتی لە سەرەتای دامەزرانییەوە بۆ ئارامی و ئاشتی کۆششی کردووە وھەر ڕێگایەک ئەم ئازادی و ئاشتییە بێنێتە دی، ڕێبواری دەبین.

ھەورامی ڕایگەیاند: بەو پێوەرەی کە پارتی لە دێرزەمانەوە ھەڵگری بارە قورسەکانی گەلی کوردستان بووە. ئێستاش لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییەوە لە ھاوکێشەکان دەڕوانێت و بڕیارەکانیشی لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستانو عێراق دەشکێنەوە. بۆیە ئاییندەی کوردستان گەش دەبێت و حکوومەتی نوێی عێراقیش جیاواز لە حکوومەتەکانی دیکە ڕەنگدانەوەی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق. چونکە پارتی خاوەنی ھێزێکی بەھێزە و ئەم ھێزەش بۆ ئاشتیو ئاوەندانی بەکار دەھێنێت.

سەبارەت بە کۆتاییھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھەورامی ئەوەی بە خاڵێکی گرنگ وەسف کرد و بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ گەلی کوردستانی زانی.

باڵیۆزی گشتیی ھۆڵەندا لە بەغداد مارتین ڤۆلتیرس، سوپاسی ھەورامیی کرد بۆ پێشوازییەکەی و پیرۆزباییی سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لێ کرد و ھیوای خواست لە ئاییندەیەکی نزیکداحکوومەتی داھاتووی کوردستان پێک بهێنرێت، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتێکی بەھێز پتەو بکەن و بەرژەوەندیی دوولایەنە بپارێزرێت. ھەروەھا باسی لە ڕۆڵی کورد کرد لە حکوومەتی ئاییندەی عێراقدا.
kdp-
Top