حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەی ئیجە هاتە دەنگ
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش کردووە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه به وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕیوە.
دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندی دایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
شەوی چوارشەممە 9 لەسەر 2018/1010 بەهۆی نوقمبوونی کەشتییەک لە دەریای ئیجە، 35 پەنابەر تێیدا بوونە قوربانی کە بەپێی زانیارییەکان 29 کەسیان بە ڕەگەز عێراقی بوون و لەنێویاندا 16کەسیان هاووڵاتیی کوردی قەزای زاخۆ بوون و لەو ڕۆژەوە بە هاوکاریی حکوومەتی تورکیا و فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، کارئاسانی بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو هاووڵتیانە دەکرێت.
باسنيوز
