رانیه.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی دوو ساڵان گیانی لەدەست دا
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌و منداڵه ناوى (ش،ش)هو ته‌مه‌نى دوو ساڵانه‌و ڕه‌گه‌زى مێیه، سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیان له شاره‌دێى حاجیاوا ئۆتۆمبێلێكى جۆرى پاسى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر لێی داوه و به‌داخه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه“.
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمى منداڵه‌كه به‌مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێ كردووه.
BAS NEWS-
