ئەنجوومەنی نوێنەران، گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكانەوە دەكات
سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، محەممەد ئەمین، پەرلەمانتاری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان دەكرێت و لیژنەكانیش سەرۆكایەتییەكەیان بەپێی خاڵ و ژمارەی كورسیی فڕاكسیۆنەكان دەبێت، ئێمەش وەكو فڕاكسیۆنی پارتی سەرۆكایەتیی چەند لیژنەیەكمان بەردەكەوێت، كە لەنێویاندا لیژنەی سیادی و لیژنەی خزمەتگوزاری ھەیە".
ئەمین گوتیشی: "ھەوڵ دەدەین لە لیژنە سیادییەكان ئەو لیژنانە وەرگرین كە پەیوەندییان زیاتر بە ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە، كە گرینگترینیان لیژنەكانی دارایی و نەوت و غازن و، لە لیژنە خزمەتگوزارییەكانیش لیژنەی تەندروستی و ئاوەدانكردنەوەن، بەڵام یەكلاكردنەوەی لیژنەكان پێویستی بە رێككەوتنی فڕاكسیۆنەكان ھەیە".
kdp-
