دڕاندن و سوتاندنی پۆسته‌ری كاندیدان، سزای هه‌یه
له شاری سلێمانی پۆسته‌ر و فلێكسه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان لێ ده‌كرێته‌وه و ده‌دڕێنرێن، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت چۆن پۆسته‌ره‌كان سه‌رۆكی لیست ١٨٣ی پارتی و هه‌ندێك له كانیدانی لێ ده‌كرێنه‌وه.
كۆڤان عه‌بدولكه‌ریم، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌ر هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، به‌رپرس ده‌بێ له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و پاڵێوراوان و بریكاران و لایه‌نگرانیانه‌وه، كه هۆكاربن بۆ پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردن و، به‌ربژێری (پۆسته‌ردڕاو) ده‌توانێت له كۆمسیۆن سكاڵای یاسایی تۆمار بكات له به‌شی شه‌شه‌م له په‌یڕه‌وی ژماره 3 ساڵی 2018 په‌یڕه‌وی سكاڵا و تانه‌كان له به‌شی شه‌شه‌م خاڵی دووه‌م به ڕوونی ئاماژه به‌و خاڵه كراوه."
كۆڤان عه‌بدولكه‌ریم گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان یان به‌رنامه‌كانیان كه له جێگای تایبه‌تی خۆیاندا لكێنراون، بۆ سودی كه‌سێكی دیكه یان لایه‌نێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌و پاڵێوراوه بگه‌یه‌نێت یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بێت، به‌پێی مادده‌ی 57 له یاسای ژماره 1 ساڵی 1992 هه‌مواركراوی قانوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت".
كۆڤان عه‌بدولكه‌ریم ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌ر كه‌سێك به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئامرازه‌كانی ده‌نگدان كه به یاسا رێگه‌ی پێدراوه، به سڕینه‌وه یان به دڕاندن یان به‌هه‌ر هۆیه‌كی دیكه‌وه سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت
kdp-
