دەنگۆی تێکدانی یاریگای نێودەوڵەتیی شەھید فەڕەنسۆ ھەریری رەت دەکرێتەوە

دەنگۆی تێکدانی یاریگای نێودەوڵەتیی شەھید فەڕەنسۆ ھەریری رەت دەکرێتەوە
- دەنگۆی تێکدانی یاریگای نێودەوڵەتیی شەھید فەڕەنسۆ ھەریری رەت دەکرێتەوە. فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر دڵنیا دەکاتەوە و ده‌ڵێ ده‌نگۆیه‌كی ڕاست نییه‌.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەموو ئەو دەنگۆیانەی ره‌ت كردنه‌وه‌ كه‌ باس لە تێکدانی یاریگای نێودەوڵەتیی شەھید فەڕەنسۆ ھەریری دەکەن.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە به‌و ده‌نگۆیه‌ی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە راگەیاندنەکانی ته‌نیوه‌ و گوایە یاریگاكه‌ تێک دەدرێت و دەکرێت بە پڕۆژەی بازرگانی، گوتی، ''بەدواداچوونی تەواومان بۆ ئەو دەنگۆیە کردووە، ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر دڵنیا دەکەینەوە، بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و یاریگاری نێودەوڵەتیی شەھید فەڕەنسیۆ ھەریری بە ھیچ شێوەیەک تێک نادرێت. ئەوەشی باس لە دروستکردنی پڕۆژەی بازرگانی دەکرێت لەسەر زەوی یاریگاکە، ھیچ بنەمایەکی دروستی نییە.''
kdp-
Top