برێت ماكگۆرك: لە دوای 28 ساڵ دووبارە داعش چەكی كیمیایی لە دژی كورد بەكارھێنا
(برێت مەكگۆرك) رایگەیاند: "لە ساڵیادی كیمیابارنی ھەڵەبجەدا، دەمەوێ سەرەخۆشی خۆم و حكوومەتی ئەمهریكا بگەیهنمە خەڵكی كوردستان و شاری ھەڵەبجە".
گوتیشی: "دەبێت ئێمە زۆر توندوتۆڵ بین و ئاگامان لە پاشهڕۆژی خۆمان بێت، ئهوهتا دوای 28 ساڵ دووبارە داعش چەكی كیمیایی لە دژی كورد بەكار ھێنایەوە، بۆیە ئەوە داوامان لێ دەكات پێكەوە بین، یەكدەست دژی داعش بووەستینەوە".
لە بارەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان (برێت ماكگۆرك) گوتی: "ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھەزاران كیلۆمەتریان لە دەستی داعش دەرھێناوە، پێشمەرگەی قارەمان كە ئێستا لە ھێڵی پێشەوەی بەرگرییە، سوپاس و پێزانینمان ھەیە بۆ قوربانیانی پێشمەرگە".
نوێنەری تایبەتی (باراك ئۆباما) گوتیشی: "دەتوانم بڵێم ئێستا دۆخەكە زۆر لە بەرژەوەندیی ھێزەكانی دژ بە داعشە، دووبارە دەیڵێمەوە پێشمەرگە رۆڵی دەبێت لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ
