هەدەپە داواى بە فه‌رمیكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له تورکیا دەكات
قه‌دری ییڵدێریم، ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له داخوازی پارته‌که‌ی بۆ فه‌رمی بوونی جه‌ژنی نه‌ورۆز به په‌سەندی په‌رله‌مانی تورکیا هه‌واڵی دا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، پڕۆفسۆر قه‌دری ییڵدێریم، نوێنه‌ری سێرت له په‌رله‌مانی تورکیا له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا به ئاماژه به گرینگایه‌تی جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ چه‌ندین ملیۆن که‌س له تورکیا، وتی: جه‌ژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن چه‌ندین ملیۆن که‌س له تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌م بۆنه‌وه ئێمه وه‌کوو پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوامان له په‌رله‌مانی تورکیا هه‌یه تا ڕۆژی 21ی مارس وه‌کوو جه‌ژنی نه‌ورۆز به شێوه‌ی فه‌رمی ڕابگه‌یێنن و دابونه‌ریته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێبه‌جێ بکرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: جه‌ژنی نه‌ورۆز له نێوان زۆربه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌ته‌کان به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و مێزۆپۆتامیا، وه‌کوو گۆڕینی وه‌رز، هاتنی به‌هار و نوێی بوونی سروشت جه‌ژن ده‌گرین و ئه‌م ڕۆژه به لای ئه‌وانه‌وه زۆر گرینگه. له ڕاستیدا نه‌ورۆز به مانای نوێی بوونه و بۆ زۆربه‌یه‌ک له خه‌ڵک.
