نێچیرڤان بارزانی: قەیرانی دارایی دەرفەتێکی گرینگی بۆ رەخساندوین تا چاکسازی بکەین
(نێچیرڤان بارزانی) وێڕای پیرۆزباییکردن "لە خەڵکی دهۆک، بادینان و کوردستان بە گشتی بەبۆنەی کردنەوەی زانکۆکە"، گوتی "میللەتی ئێمە میللەتێکی زیندووە، لە رۆژە هەرە سەختەکاندا حەزی لە ژیانی ئاوەدانکردنەوە هەبووە.. باوباپیرانمان بهختی ئەوەیان نەبووە وەکو پێویست بخوێنن، بەڵام ژیانیان کردە قوربانی تاوەکو رۆڵەکانیان ئەمڕۆ لە زانکۆ بخوێنن".
سهرۆكى ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، له وتارهكهیدا ههروهها سوپاس و پێزانینى خۆى له بارهى خۆڕاگریى فهرمانبهرانى ههرێمى كوردستان دهربڕى و گوتى: زۆر سپاسى خۆڕاگرییان دهكهم.
گوتیشى: به هۆى ئهو قهیرانه داراییهى رووبهڕووى ههرێمى كوردستان بووهتهوه، ههرێمى كوردستان ههوڵهكانى خۆى خستووهته گهڕ بۆ ئهوهى بتوانێت قهیرانهكه دهرباز بكات.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان هاوكات ڕایگهیاند، کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکایی لە دهۆک، رایگەیاند کە، ئەم قەیرانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا هەیە دەرفەتێکی گرینگە بۆ ئەوەی بتوانین چاکسازی بکەین.
(نێچیرڤان بارزانی) راشیگەیاند کە، ئەم زانکۆیە دەبێتە ناوەندێکی گرینگی زانستی لە دهۆک و کوردستان و دەچێتە ریزی چەندین دەستکەوتی دیکەی گرینگ.
(نێچیرڤان بارزانی) گوتیشی "دەستخۆشی لە رێزدار (مەسروور بارزانی) دەکەم بۆ هزری کردنەوەی ئەم زانکۆیە.هەروەک گوتیشی کە ئاستی زانستی و فێربوون نیشانەی پێشکەوتن و زیندووی هەر میللەتێک دەگەیەنێ و چەند گرینکی بە زانست بدەین هێشتا هەر کەمە، کردنەوەی زانکۆیەک لەو رەشەدا لە دهۆک پەیامێکە بۆ دوژمنان کە کاروانی خەباتی ئێمە ناوەستێ. میللەتی ئیمە حەزی ئاوەدانی و تێکۆشان لە دەستنادات."
(نێچیرڤان بارزانی) لە گوتارەکەیدا راشیگەیاند کە، "داعش دەگاتە سزای خۆی و وەڵامی تاوانەکانی دەداتەوە، هەروەها بەردەوامدەبین لە دەرمانکردنی برینی ئێزدیان و گەڕانەوە متمانە بۆیان.گەڕاندنەوەی ژیان بۆ دەڤەری شنگال و ئەو شوێنانەی داعش کۆنترۆڵی کردبوون گەورەترین شکستی داعشە".
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوپەیمانانیشی کرد و گوتی سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین بەتایبەت ئەمریکا کە رۆڵی گرنگی هەبووە لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە هاوسەنگی شەڕی داعش و تیرۆرستان گۆڕاوە. ئاماژەیشی دا، رێکخستنی ناوماڵی کورد تاکە رێیە بۆ گەیشتن بە پاشەڕۆژێکی گەشتر بۆ خەڵکی کوردستان.
