توركیا 150 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته هه‌رێم
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم به‌خه‌ندانی وت "توركیا 150 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌رز نه‌ك شتی دیكه‌و مه‌رجی پێشوه‌ختی نییه‌و به سوودی كه‌م دراوه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئاژانسی رۆیته‌رز 11ی ئه‌م مانگه له‌زاری دوو سه‌رچاوه له پیشه‌سازی نه‌وتی توركیاوه بڵاویكرده‌وه كه توركیا 200 ملیۆن دۆلاری به‌خێرایی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ پاڵپشتی دارایی هه‌رێم كه به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ دروستبووه.
له 16ی مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستی به‌كه‌مكردنه‌وه كرد و دوای 2 رۆژ به‌ته‌واوی وه‌ستا تا 11ی ئه‌م مانگه هه‌نارده ده‌ستیپێكرده‌وه ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، زیانی ئه‌و راگرتنه كه هۆكاره‌ی خراپیی ره‌وشی ئه‌منی بووه له خاكی توركیا‌و زیانەکانی نزیكه‌ی 350 ملیۆن دۆلاره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌رێم به‌قه‌یرانێكی قوڵی داراییدا گوزه‌رده‌كات و مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزداره‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی نه‌وته كه له‌ڕێی هه‌نارده‌كردنیه‌وه به‌خاكی توركیادا بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستیده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، سه‌فین دزه‌یی وتی: "راسته ده‌بێت توركیا سنووره‌كان‌و ئه‌منییه‌تی بۆریه نه‌وته‌كه له خاكی خۆیدا بپارێزێت، به‌ڵام وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بووه‌و له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان هه‌رێم‌و توركیا بڕگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره كه توركیا قه‌ره‌بووی هه‌رێم بكاته‌وه".
پێدانی ئه‌و 150 ملیۆن دۆلاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه له‌كاتێكدایه له دوو ساڵی رابردوودا‌و به دوو جار ئه‌و وڵاته یه‌ك ملیار دۆلاری دیكه‌ی وه‌ك قه‌رز دا به هه‌رێمی كوردستان. وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێشتر‌و ئه‌مه‌ی ئێستاش مه‌رجی پێشوه‌خته‌یان نییه‌و به سوودی كه‌م دراون‌و هاوكارییه بۆ هه‌رێم له‌كاتێكی باش‌دا".
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتیی بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی پێشه‌كی پێش فرۆشتنی نه‌وت به‌و كۆمپانیایانه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، سه‌فین دزه‌یی له‌و باره‌یه‌وه وتی "جارێ ناتوانین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین، كۆمپانیا هه‌یه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن".
