19 ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش رزگاركران

19 ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش رزگاركران
سێ رۆژ لەمەوبەر 19 ئێزدی لەژێردەستی داعش لە شاری رەققەی سوریا رزگارکران و لە ئێستادا لە گەڕانەوەدان بەرەو هەرێمی کوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نووسینگه‌ی رزگاركراوان و رفێندراونی كوردانی ئێزدی له‌گه‌ڵ كه‌سێك له‌ رۆژاوای كوردستان توانیان 19 كه‌س له‌ ده‌ستی داعش رزگاربكەن كه‌ پێنج له‌وانه‌ ژنن و 14 منداڵن .

خێری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان راگه‌یاند: "سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هاوكاری هه‌ڤاڵانمان توانیمان 19 كوردی ئێزدی له‌ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ شاری ره‌ققە رزگاربكه‌ین" .

وتیشی: "دوای رزگاركردنیان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مانه‌وه‌یان له‌ سوریا، ئێستا لە گەڕانەوەدان بۆ هه‌رێمی كوردستان ".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌و 19 كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستی داعش رزگاركراون پێنجیان ژنن و 14یان منداڵن".

بۆزانی راشیگه‌یاند: "ئه‌و 19 كه‌سه‌ به‌ هاوكاری كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا شلێم) له‌ شاری ره‌ققە له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركراون ".




خةندان
Top