سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عامری كۆده‌بنه‌وه‌

سەرۆكی هەرێمی كوردستان  و عامری كۆده‌بنه‌وه‌

لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی کرد لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزی حەشدی شەعبی و شاندێكی یاوەری.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە و شوێنەكانی دیكە تاووتوێكرا.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
Top