له میحوەری كەركووك پێشمەرگە شكستی بە ھێرشی داعش ھێنا

له میحوەری كەركووك پێشمەرگە شكستی بە ھێرشی داعش ھێنا
ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا.

لە لێدوانێكدا كەمال كەركووكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەش خۆكوژی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، ھێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و ھەر شەش خۆكوژەكەیان كوشت و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا".

گوتیشی: "ئەگەر خۆكوژەكان گەیشتبانە سەنگەرەكانی پێشمەرگە، ئەوا زیانێكی زۆرمان پێدەگەیشت، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ سەنگەری پێشمەرگە كوژران و تەرمی خۆكوژەكانیش كەتونەتە دەست ھێزەكانی پێشمەرگە".

رونیشیكردەوە: "كە خۆكوژەكان لە حەویجەوە و بە ھاوكاری گونشینە عەرەبەكان ھێرشەكەیان ئەنجامداوە".










K24
Top