مه‌سروور بارزانی: به‌غدا كورد ناچار ده‌كات به دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه بگه‌ڕێ
ئەمڕۆ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق فۆمیۆ ئیوای کرد. لەدیدارەکەدا (مەسروور بارزانی) رایگەیاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه بگه‌ڕێ.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له ئه‌نجامی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سووری و تێچووی زۆری شه‌ڕی به‌رده‌وامی دژ به تیرۆریستانی داعش دروست بووه، له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ژاپۆن رایگه‌یاند، به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ژاپۆن قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێ و ئاماژه‌ی به ئاسایش و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستاندا و گوتی: هه‌رێمی كوردستان ئارامترین هه‌رێمی عێراقه و سه‌قامگیری كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و پێویستیه‌كانی وزه‌ی ژاپۆنه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر رۆڵی وڵاتی ژاپۆن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه بگه‌ڕێ.
