کۆمەڵە خێزانێکی دی، خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە

 کۆمەڵە خێزانێکی دی، خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ کۆمەڵە خێزانێکی دی له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری حه‌ویجه‌ خۆیان گه‌یاندووەته‌ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی 60 خێزان كه‌ له‌ ژن و منداڵ و پیاوی به‌ته‌مه‌ن له‌ سنووری حه‌ویجه‌ كه ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌سه‌لاتی تیرۆریستانی داعش خۆیان گه‌یاندۆته‌ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسیش وه‌ریانی گرتووە و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپی له‌یلان."

عه‌مید (سه‌رحه‌د) ده‌شڵێت: "ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان ئه‌گه‌ر ڕێگایان پێ بدرێت ڕۆژانه‌ ڕاده‌كه‌ن بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،‌ به‌ڵام تیرۆریستانی داعش ڕێگایان پێ نادا؛ ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆش دیاره‌ خه‌لكی نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ بووه‌ و،‌ به ‌پێی زانیاری، داعش هه‌ر كه‌سە و، 400 دۆلاری لێ وه‌رده‌گرێت و ئینجا لێ دەگەڕێ ڕابكا."
Top