بۆ یه‌ك مه‌به‌ست شاندی 7 ووڵات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
شانده‌كان كه پێكهاتوون له باڵیۆزان و نوێنه‌رانی كه‌نه‌دا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و یابان و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و سه‌رۆكی شاندی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی جیهانی له عیراق له گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
شانده‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش ده‌كه‌ن .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش تاوتوێكردنی بارودۆخی ئابووری و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌و چاكسازییانه‌شه‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراون له‌گه‌ڵ پێویستبوونی یه‌كڕیزیی سیاسی و ئه‌گه‌ری پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كەدا هه‌ندێ پرسی تریش سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و ئاسایش تاوتوێ دەکرێت به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌شه‌ری داعشه‌وه هه‌یه.
