لیوایه‌كی كورد ده‌بێته‌ به‌رپرسی پشكنین له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق

 لیوایه‌كی كورد ده‌بێته‌ به‌رپرسی پشكنین له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌، كه‌ لیوایه‌كی كورد وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابمه‌زرێنێ.



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (7.3.2016)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ڕاگه‌یاند: كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاری داوه‌ به‌ دانانی لیوای یاساناس "جه‌مال تاهیر به‌كر" وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی پشكنین.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ، لیوا جه‌مال تاهیر به‌كر، ده‌ستبه‌كار بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه‌ بۆ دراوه‌.






باسنیوز
Top