حهشدی شهعبی هێزی زیاتر رهوانهی خورماتوو دهكات
ھەرچەندە ڕەوشی شارۆچکەی خورماتوو ئێستا جێگیرە، بەڵام ناوبەناو، لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە تەقە ئاراستەی گەڕەکە کوردییەکان دەکرێت.
(فارووق عەبدوڵڵا)، کاسبکارێكی شارۆچکەی خوماتووە، دووکانەکەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە زیانی پێگەیشتووە و تەقەی لێ کراوە، ئەو ئێستا سەرقاڵی ئەوەیە کە دوکانەکەی چۆڵ بکات و بەھۆی بوونی مەترسی بۆ سەر گەڕەکەکەی ناوچەکە جێ بھێڵێت، وەک خۆی ئاماژهی بۆ دهكات. بەرپرسانی ئەمنی پێیان گوتووە، کە ئەوان ناتوانن پارێزگاری لێ بکەن.
ھێشتا دیمەنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە خورماتوودا ماون، ئەم دوکانانە چەند شەوێك بەر لە ئێستا لەلایەن حەشدی شەعبییەوە تەقەیان لێ کراوە و خاوەنی دوکانەکانیش دەڵێن: "ئێمە لەژێر ڕەحمی لوولەی تفەنگەکانی حەشدی شەعبیداین".
حەشدی شەعبی و کورد بەردەوامن لە دانیشتنەکانیان بۆ گەیشتنه دەرئەنجام لەسەر ڕەوشی شارۆچکەکە، قائیمقامی خورماتوویش دەڵێت: "ئێمە سەدا 80 گەشتووینەتە ڕێكکەوتن لەگەڵ حەشدا".
لە چەند مانگی ڕابردوودا، لایەنی کوردی و حەشدی شەعبی لە خورماتوو، لەسەر چەند خاڵێك رێکكەوتن، کشانەوەی حەشدی شەعبی لە ناوەندی شارۆچکەکە یهكێك بوو له خاڵهكان، بەڵام تا ئێستا حەشدی شەعبی ھێزەکانی نەکشاندووهتەوە و پێچەوانەی رێکكەوتنەکانیش، حەشد ھێزی زیاتریان ھێناوەتە شارۆچکەکە، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری ئاسایشی شارۆچکە خورماتوو.
