مه‌سروور بارزانی: ئەگەر کێشەکان چارەنەکرێن، رەنگە لەداهاتوودا گروپی هاوشێوەی داعش دەربکەونەوە
له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به چه‌كی كاریگه‌ر و پێشكه‌وتوو، (مه‌سروور بارزانی) رایگەیاند: چه‌كی پێشمه‌رگه زۆر كۆنن، ئه‌مه‌ش جێی داخه، چونكه هه‌موو كه‌سێك په‌سنی كورد ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كاریگه‌رترین هێزی سه‌ر زه‌وییه دژ به تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر پڕچه‌ككردنی كورد، كه ئێمه چه‌ندین جار داوای چه‌كی كاریگه‌ر و پێشكه‌وتوومان كردووه، به‌داخه‌وه چه‌كێكی ئه‌وتۆمان، به‌تایبه‌تی چه‌كی قوڕس وه‌رنه‌گرتووه.
من پێموایه ئه‌مه به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، كه چیان له توانا دایه دابینی بكه‌ن و كورد پڕچه‌ك بكه‌ن، چونكه ئێمه‌ین شه‌ڕ ده‌كه‌ین و خوێن ده‌به‌خشین و قوربانی ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌شمانه‌وێ ته‌نها چه‌كه.
له‌باره‌ی شێوازی گه‌یشتنی چه‌كه‌كان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ: هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌نێردرێن، ده‌بێ به به‌غدا تێپه‌ڕن، له‌گه‌ڵ رێزمدا، به‌ڵام سوپای عێراق، كه ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ندێ سه‌ركه‌وتن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام كاتێك به‌راوردی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویداوه به‌وه‌ی له كوردستان به‌ده‌ستهاتوون، ئێمه ده‌بینین پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی دوژمن زۆر كاریگه‌رتر و زۆر سه‌ركه‌وتووتره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه تێناگه‌ین ئه‌م رۆتیناته بۆ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌م پێداویستیانه‌ی شه‌ڕ به به‌غدا تێپه‌ڕن و راسته‌وخۆ نه‌هێنرێنه كوردستان؟
له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی زیاتری تیرۆریستانی داعش، (مه‌سروور بارزانی) گوتی: هه‌رچه‌ند زیاتر داعش لێره بمێنێته‌وه، كێشه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌تر دروست ده‌بن و رۆژانه‌ش ئێمه پێشمه‌رگه و سه‌رچاوه‌ی زیاتر له ده‌ست ده‌ده‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی تا داعش ناوچه‌ی له ده‌ست بمێنێ، به‌رده‌وام ده‌توانن خه‌ڵكی زیاتر به سه‌رباز بگرن و دووباره خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و هێرش دژی ئێمه یا هه‌ر كه‌سێكی دی له هه‌ر شوێنێكی دیكه بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئاینده‌ی سه‌ربازی داعش، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەیشی دا: "ئه‌گه‌ر هێز و توانای ئێستای داعش به‌راورد بكه‌ین به‌و‌كاته‌ی ده‌ستیان پێكرد، بێگومان ئه‌مڕۆ به‌هێزترن له‌وكاته‌ی ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستایان به‌راورد بكه‌ین به چه‌ند مانگێگ پێش ئێستا، بێگومان ده‌توانین بڵێین ئێستا ناوچه‌ی زۆریان له ده‌ست داوه یا لێیان سه‌نراوه‌ته‌وه. بۆیه من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه، كه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه داعش تێكده‌شكێنرێ، ئه‌گه‌ر ویست هه‌بێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی بێته سه‌ر خه‌ت و جددی بێت له له‌ناوبردنی داعش."
له‌باره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی داعش، (مه‌سروور بارزانی) رایگەیاند: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و سه‌یر بكه‌ین داعش بۆ لێره‌یه و ئه‌و هۆكارانه چین، كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی داعش، من پێموایه ره‌گوڕیشه‌ی ئه‌م كێشه‌یه زیاتر سیاسین، ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌و شكسته سیاسییه كه‌وتوونه‌ته‌وه و له بواری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی له دوای خۆی جێیهێشتوون هۆی دروستبوونی ئه‌م جۆره رێكخراوه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش‌یش له‌ناوبردرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له ره‌گوڕیشه‌وه چاره‌نه‌كرێن و چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا گرووپی هاوشێوه ده‌ربكه‌وێته‌وه.
