ئێمینكی: با ئامانجە ستراتیژییەكەمان لە پێش بەرژەوندییە تەسكەكان دابنێین
دهقی پهیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:
لە 6 ی ئاداری 1975 دا و لە پیلانێكی ژەهراویدا رێككەوتننامە شوومەكەی جەزای لەنێوان سەدام حوسەین وشای ئێران بە میانەگیری هەواری بۆمیدیانی سەرۆكی ئەوكاتی جەزایر ئیمزا كرا.
دارشتنی ئەم نەخشەی رژێمی بەعس پیلانێكی نەگریس بوو بۆ رێگەگرتن لە خەبات و كۆڵنەدان و خۆراگریی گەلی كوردستان و سەركردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول، كە توانی حكوومەتی مەركەزی تووشی شۆك و شكست و ناچار بكات بە شێوەیەكی فەرمی لە رێككەوتنی 11ی ئاداری 1970دا، دان بە مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد لە كوردستانی عیراقدا بنێت.
رێككەوەتننامەی جەزایر ئەگەرچی مەترسیدارترین نەخشە و پیلان بوو دژی گەلی كوردستان، بەڵام پیلانەكە سەری نەگرت و شۆڕشی گوڵان وەك درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەرپا بوو و، لە ئەنجامدا بەشێكی زۆری هیوا و داخوازییەكان بەدیهاتوون و، ئەمڕۆ گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان لەژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا بەری خوێن و قوربانیدانی دەچنێتەوە.
لەم بیرەوەرییە تاڵ و پڕ لە ئازاردا، هیواخوازین پەند و وانە لە هەوراز و نشێو وەربگرین و، ئەو تراژیدیا و نەهامەتیانەی بەسەر گەلەكەماندا هاتوون دووبارە نەبنەوە و، تەبایی و یەكڕیزی و بەخۆداچوونەوە و وەلانانی بەرژەوەندییە تەسكەكان، بكرێنە پرنسیپی كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی سەرەكی و ستراتیژی میللەتەكەماندا.
دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
6/3/2016
