"هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سووریادا دەكات"

گوتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە، " هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سووریا دەكات".

سەبارەت بە ئاییندەی سووریا و بۆ بەرقەراربونی سەقامگیری و دروستبوونی هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكانی سووریا، هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سووریا دەكات. بۆ ئەو مەبەستەیش داوا لە لایەنە كوردییەكانی سووریا دەكەین كە یەك هەڵوێست بن و بە وتارێكی سیاسیی هاوبەش پێداگری لەسەر داواكاری بۆ سیستەمی فیدڕاڵی لە ئاییندەی سووریادا بكەن.

گوتەبیژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
3ـی 3ـی 2016
Top