راوێژکارانی حەوت وڵات لە کوردستانن بۆ مەشقپێكردنی زیاتر لە 21 هەزار پێشمەرگە

راوێژکارانی حەوت وڵات لە کوردستانن بۆ مەشقپێكردنی  زیاتر لە 21 هەزار پێشمەرگە
وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی توندڕەوی داعش مەشق بە زیاتر لە 21 هەزار پێشمەرگە و سەربازی عێراقی دەکەن.



لە روونکردنەوەیەکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە باسنیوز، نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، کە راوێژکارانی سەربازیی حەوت وڵات (ئەڵمانیا، بەریتانیا، فینلەندا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، هەنگاریا و نەرویج) مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.



هەروەک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، 14 وڵاتیش لە سەربازگە عێراقییەکان مەشق بە هێزە عێراقییەکان دەکەن.



تاوەکو ئێستا 18 هەزار و 589 پێشمەرگە و سەربازی عێراقی مەشقیان تەواوکردووە و ئێستاش دوو هەزار 959 پێشمەرگە و سەرباز لەژێر مەشقدان.



لەسەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور لە ساڵی 2014، ژمارەیەک وڵاتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مەشقکردن و ناردنی چەک و جبەخانە، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کردووە.




باسنیوز
Top