كەسێك بە پارەی ساختەوە لە رانیە دەستگیركرا
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە شارۆچكەی رانیە کەسێکی بەڕەگەز عەرەبی دانیشتووی شارەدێكەیان دەستگیرکرد، کە بڕێک پارەی ساختەی لە جۆری 10 هەزار دیناری پێبووە.
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، لە فرۆشگایەکی گەڕەکی کۆلێن ستی لە شارەدێی چوارقوڕنە، بە رەزامەندی دادوەر هێزەکانیان تۆمەتبارێکی عەرەبی خەڵکی فەللوجەیان دەستگیرکردووە، ک ویستوویەتی پارەی ساختە بڵاوبکاتەوە. ئەو عەرەبە هەر لە چوارقوڕنە نیشتەجێ بووە.
ئاسایشی راپەڕین راشیگەیاند، ئەو تۆمەتبارە بڕی 610 هەزار دیناری ساختەی لە جۆری 10 هەزاری بەدەستەوە گیراوە و ئێستا بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
رووداو
