پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەدین ھاوسۆزی قوتابیانی زانکۆیە
شایانی باسە ئەوە ھەنگاوی یەکەمی ھەڵمەتەکە بوو و بەردەوام دەبێت تاکو کۆتایی سالی خوێندن.
بەراستی زۆر ئاسوودە و خۆشحال بووم کە بینیم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان چەند بە پەرۆش و دلسۆزیی و لەخۆبووردووانە کارەکانیان دەکرد و حەزیان دەکرد زووتر و باشتر خزمەت بکەن
دلخۆش بووم کە قوتابیان لە کاتی سەردانەکەدا پێشوازییان لێکردن و دانیشتین لەگەل ھەندێکیان و گوێمان لێگرتن و بیرۆکەی ھەلمەتەکە و بەلێنی بەردەوامی پەیوەندی و ھاوسۆزییمان پێدان.
ھیوادارین کەس و لایەن و کۆمپانیاکان بە دەم ئەو ھەلمەتەوە بێن و کۆلێژەکانی تری زانکۆ وەک ئەرکێک ھەڵمەتی ھاوشێوە دەست پێبکەن تا بتوانین کەمێک لە باری گرانی سەر شانی قوتابیە خۆشەویستەکانمان سوکتربکەین لەو بارودۆخە داراییە قورسە.
کارزان کانەبی
