گه‌وره‌ترین چه‌كى پێشمه‌رگه له به‌رانبه‌ر داعشدا، هۆشیارییە
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێك و 9 مانگه سینگى خۆیان كردووەته قه‌ڵغان بۆ پاراستنى خاكى كوردستان و، دژ به دڕنده‌ترین رێكخراوى تیرۆریستى له جیهاندا له شه‌ڕدایه و زیانێكى زۆر گه‌وره‌یان به تیرۆریستانى داعش گه‌یاندووه.
(حه‌مید ئه‌فه‌ندى) به‌رپرسى میحوه‌رى باشیكى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌گه‌رچی تیرۆریستانى داعش بۆ مووسڵ و ده‌ورووبه‌رى به‌هێزێكى گه‌وره هاتن، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به شاره‌زاییه‌كى باش به‌ریان پێ گرتن و تیرۆریستانیان شكست دا؛ هه‌ڵبه‌ته له رووی مه‌عنه‌وى و هێزیشه‌وه پێشمه‌رگه هه‌میشه هۆشیاره و ئاگادار و چاوكراوه‌ن له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كانى تیرۆریستانى داعش. رزگاركردنى مووسڵیش كه به واتای له‌به‌ینچوونی یه‌كجاره‌كیی داعشانه له عێراقدا، ئه‌مه ڕاى خۆمه و، بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندیشی چاوه‌ڕێى فه‌رمانى (سه‌رۆك بارزانى) ده‌كه‌ین، هه‌ر كاتێك دیاری بكرێ و هێرش بكرێت بۆ مووسڵ و ده‌ورووبه‌ری و لێیان پاك بكرێته‌وه.''
به‌رپرسى میحوه‌رى باشیك ئاماژه‌ییش به زیانه‌كانى داعش كرد و گوتى: "هه‌ر چه‌نده ناتوانین به ته‌واوى ژماره‌ى كوژراوانى تیرۆریستانى داعش دیارى بكه‌ین، به‌ڵام رۆژانه زیانى زۆریان هه‌یه و ده‌توانم بڵێم زیاتر له 100 لاشه‌یان كه‌وتووه‌ته ده‌ستمان و، زیاتر له 800 تا 1هه‌زار تیرۆریستیش له میحوه‌رى باشیك كوژراون، ئاخر شوێنه‌كه‌یشمان زاڵه به‌سه‌ر تیرۆریستانه‌وه.''
(ئه‌فه‌ندى) دەڵێ، ئاواتى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه كوردستان ئارام بێت. سوپاس بۆ خوا ئارامى له ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان هه‌یه، ئه‌و شوێنانه‌ى له سه‌نگه‌ره‌كانیشه‌وه نزیكن، هه‌ر به ئارامى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن و وره‌یان به‌رزه، له هه‌ر هێرشێكیشدا پێشڕه‌ویێكی پێشمه‌رگه‌دا، خه‌ڵكی سنووری میحوه‌ره‌كه‌مان، وه‌ك به‌رده‌ڕه‌ش و ده‌ورووبه‌رى له‌گه‌ڵماندا ئاماده ده‌بوون، به‌ڵام ئێمه نه‌مانهێشووه پێمانگوتوون كه پێویست ناكات، ئاخر ئه‌مه نیشانه‌ی روونی هه‌ستكردن به به‌رپرساره‌تیی نیشتیامنی و نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌و خه‌ڵكه‌یش وه‌ك پێشمه‌رگه هه‌یه‌تی و ده‌یه‌وێ له پاراستنی خاك و وڵاته‌كه‌یدا ئازایه‌تی و فیداكاری بنوێنێ.
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى سپیلك و به‌رپرسى میحوه‌رى تلسقوف، لیوا (تاریق هه‌رنى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: 'تیرۆریستانى داعش هه‌میشه مه‌ترسین، چونكه دوژمن ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیش بێت، ده‌بێت حیسابى بۆ بكه‌ین، به‌ڵام گه‌وره‌ترین چه‌كى پێشمه‌رگه هۆشیارییه له سه‌نگه‌ره‌كان كه به‌رانبه‌ر هه‌وڵ و پیلانى تیرۆریستانى داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه؛ به‌م چه‌كه گرینگه توانیومانه زیانى زۆر گه‌وره به تیرۆریستانى داعش بگه‌یه‌نین، ڕاستییه‌كه‌ی رۆژانه‌یش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمان هاوشانی پێشمه‌رگه و وه‌ك پشتیوانیێكی باش، به تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یشه‌وه بۆردوومانى داعش ده‌كه‌ین و لێیان ده‌كوژین.''
(هه‌رنى) ئاماژەی دا: "بۆ پاراستنى ئه‌و ئه‌من و ئارامییه‌ى هه‌یه له كوردستان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به پشتیوانیى خه‌ڵكى كوردستان پاراستوویانه، به شه‌ونخوونیی به‌رده‌وام و به یه‌كده‌نگی و یه‌كڕه‌نگیى هێزه‌كانمان بووه و، له‌وه‌یش گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ده‌ستله‌ناوده‌ست و پێكه‌وه بین، هیچ دو‌ژمنێك ناتوانێت رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه؛ ئومێده‌وارین گشت حزبه سیاسییه‌كانى كوردستان یه‌كهه‌ڵوێست بن و پشتیوانی (سه‌رۆك بارزانى) بن بۆ راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى، په‌نا به‌خوا له سه‌رده‌ستى (سه‌رۆك بارزانى)یش به ئاواتی له‌مێژینه‌مان ده‌گه‌ین.
