تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شارەبان روویدا
خۆکوژێک لەنێو پرسەی کوژراوێکی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی فەلەستینی شارەبان خۆی تەقاندوەتەوە و لە تەقینەوەکەدا 10 کەس کوژراون و 33 کەسی دیکەیش بریندارن".
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی کوژراوەکانیش لە بەرزبوونەوەدایە، چونکە برینی بەشێکی زۆر لە بریندارەکان سەختە.
لە 11-1-2016 چەند تەقینەوەیەک لە شارەبان روویاندا و بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 کەس، دوابەدوای ئەوەش و لەکاردانەوەی تەقینەوەکان، زیاتر لە 9 مزگەوت لە قەزاکە سووتێندران و خاپوورکران.
سوننەکانی عێراق میلیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبییان تۆمەتبارکرد، بە تەقاندنەوەی مزگەوتەکانی ئەو قەزایە، هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی دیالە سەردانی قەزای شارەبانی کرد.
شارەبان دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە و لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
رووداو
